شارەزایەکی
کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەمساڵ وەرزی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لە کاتی
ئاسایی خۆی زووتر دەست پێبکات و بڕی بارانبارینیش لە سەرووی تێکڕای گشتیی ساڵانەوە
بێت.
بەپێی نوێترین
گۆڕانکارییە سەرەتاییەکانی مۆدێلەکانی کەشوهەوا، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە
گۆڕانکاریی بەرچاو لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق ڕوودەدات و
یەکەمین شەپۆلەکانی بارانبارین دەست پێدەکەن.
هەڤاڵ سدیق
گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینییە درێژمەوداکان ئومێدبەخشن و لە
مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا شەپۆلی سەرتاسەری زۆربەی ناوچەکان
دەگرێتەوە، بە جۆرێک ئەگەری بارانبارینی زۆرباش هەیە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو
زووتر پەڵە دەدات.
261 جار خوێندراوەتەوە