وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
12:05 - 06/08/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە فەرمی کار بە مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵی بکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم جۆرە مۆڵەتە هەمان هێز و بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتی فیزیکیی هەیە.

 

بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، بڕیاردراوە لەسەر دیاریکردنی شێوازی هەڵگرتن و خستنەڕووی مۆڵەتی شۆفێری، کە لەمەودوا پێویستە بە یەکێک لە دوو شێوازەکە بێت؛ یەکەمیان مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەی کارت، و دووەمیشیان مۆڵەتی شۆفێری بەشێوازی دیجیتاڵی کە لەڕێگەی سەکۆی (KRDpass) لەسەر ئامێرە زیرەکەکان بەردەستە.

 

لە ڕێنماییەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە مۆڵەتە دیجیتاڵییەکە سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە و هاوشێوەی کارتە ئاساییەکە بێ کێشە لەلایەن دامەزراوەکانەوە کاری پێدەکرێت.

3554 جار خوێندراوەتەوە