بڕیاری
پلەبەرزکردنەوەی (518) ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پەسەند کرا و فەرمانەکە
ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی هەرێمی.
بەپێی
نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (6ی
ئابی 2026)، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی ناو و پلەکانیان لە
لیستی هاوپێچدا هاتووە. لیستەکە لە ئەفسەرێک بە پلەی (عەمید) دەست پێدەکات و بە
ئەفسەرێک بە پلەی (مولازم) کۆتایی دێت، کە کۆی گشتییان 518 ئەفسەرە و شایستەی
دیاریکراوی خۆیان وەردەگرن.
لە
نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پلەبەرزکردنەوەکە بەپێی ماددەی (10) لە یاسای
ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ـی
بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆن و
گوزارشت لە خشتەی (9ی کانوونی دووەمی 2026) دەکات. هەروەها بڕیار دراوە بە
جێگیرکردنی سوڕانەوەی خزمەت (تەدویر) بۆ بەشێک لەو ئەفسەرانە بۆ پلەی داهاتوویان.
249 جار خوێندراوەتەوە