شارەزایەکی
کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە، پلەکانی
گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن
و کەشوهەوایەکی فێنک ناوچەکە دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق
گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لەمڕۆ دووشەممەوە (17ی ئابی 2026)، بەراورد
بە ڕۆژی یەکشەممە، پلەکانی گەرما بە بڕی (5 بۆ 7) پلەی سیلیزی دادەبەزن. ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت، بە جۆرێک لە
ڕۆژدا کەشێکی مامناوەند و لە شەوانیشدا کەشێکی تەواو فێنک باڵ بەسەر ناوچەکاندا
دەکێشێت.
ئەو شارەزایەی
کەشناسی ڕوونیشیکردووەتەوە، لە درەنگانی شەو و کاتی بەرەبەیاندا، بەتایبەتی لە
ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر هەست بە فێنکبوون دەکرێت، پێشبینیش
دەکرێت کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو لە ناوچەکەدا
بمێنێتەوە.
822 جار خوێندراوەتەوە