عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ڕەخنەی توند لە ئەمریکا دەگرێت و هۆشداری دەدات لە هەڵەیەکی گەورەتر لە
لێکدانەوەکانیان سەبارەت بە گەرووی هورمز.
عێراقچی لە
پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (X)ڕایگەیاندووە: "ئەمریکا
مێژوویەکی درێژی هەیە لە هەڵە لە هەڵسەنگاندنەکانیدا کە هۆکارەکەی بۆ شکستی
هەواڵگری دەگەڕێتەوە، وەک ئەوەی لە شەڕی سەر ئێراندا بینرا". هەروەها ئاماژەی
بەوە کردووە کە ئێستا واشنتن هەڵەیەکی گەورەتر لە هەڵسەنگاندن سەبارەت بە گەرووی
هورمز دەکات.
لە بەشێکی
دیکەی پەیامەکەیدا، ناوبراو هۆشداری دەدات لە مەترسیی زانیارییەکان و دەڵێت:
"خراپتر لە هەواڵی ساختە، زانیاریی هەواڵگریی ساختەیە، ئاگادار بن". لە
کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: "خوا گەورەیە، گەورەترە لە هەر هێزێکی سەر
زەوی و ئێمە پشت بە خوا دەبەستین".
126 جار خوێندراوەتەوە