بەهۆی شکستهێنان لە ئەرکەکانیدا؛ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی کارەبا سزادرا و پلەکەی نزمکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 16/08/2026
عێراق
+
-

عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی مەشق و توێژینەوەی وزەی لە وەزارەتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی "شکستهێنان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا".

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی، بڕیارەکە بە ژمارە (408)ی ساڵی 2026 دەرچووە و تیایدا هاتووە کە نزار قەحتان حەسەن لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی مەشق و توێژینەوەی وزە بەخشراوە، هاوکات گواستراوەتەوە بۆ وەزیفەیەک کە پلەکەی نزمترە لەو پلەیەی پێشتر هەیبووە، ئەمەش پاڵپشت بە حوکمەکانی بڕیاری یاسادانانی ژمارە (880)ی ساڵی 1988.

 

هەر لە بەڵگەنامەکەدا، کە لە ڕێکەوتی 16ی ئابی 2026 بە واژووی وەزیری کارەبا دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکە پاڵپشتە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی چواردەیەمی خۆیدا، کە لە 11ی ئابی 2026 بەڕێوەچووە، و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی سزادان و دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە، کەمتەرخەمی و شکستهێنانی بووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.

286 جار خوێندراوەتەوە