وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر
و خێراکردنی پڕۆسەی ڕاییکردنی مامەڵە و کارەکانی هاووڵاتییان، چەند هێڵێکی
تەلەفۆنیی ڕاستەوخۆی بۆ بەشە جیاوازەکان ڕاگەیاند.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی جۆری
بەدواداچوونەکانیان پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن: بۆ بەدواداچوونی
نووسراوەکانی نووسینگەی وەزیر پەیوەندی بە هەردوو ژمارە (07502973120) و
(07774455592) بکەن، بۆ چاوپێکەوتن و سەردانی وەزیر پەیوەندی بە ژمارە
(07774455593) بکەن، بۆ بەدواداچوونی نووسراوەکانی دیوانی وەزارەت هەردوو ژمارە
(07502973123) و (07774455591) تەرخان کراون، بۆ بەدواداچوونی نووسراوەکانی بانکە
پسپۆڕییەکان ژمارە (07502973125) دانراوە، بۆ بەدواداچوون بۆ نووسراوی خەرجییەکان (KFMS) ژمارە
(07504831601) تەرخان کراوە، هەروەها بۆ گەیاندنی سکاڵاکانیش ژمارە (07514703914)
ڕاگەیەندراوە.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، هاووڵاتییان دەتوانن لە ماوەی دەوامی فەرمیدا و لە کاتژمێر
8:30ی بەیانی تاوەکو 2:00ی پاشنیوەڕۆ پەیوەندی بەو بەشانەوە بکەن، بۆ ئەوەی لە
کەمترین کاتدا وەڵامی پێویستیان بدرێتەوە.
283 جار خوێندراوەتەوە