دەستەی دەستپاکی عێراق سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عەممار جەبر، پارێزگاری پێشووی سەلاحەدیندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانی ناوبراو لە تاوانی هەڵاوسانی ماڵی و زیادبوونی ناڕەوای سەروەت و سامانەکەی
بڕیارەکەی دەستەی دەستپاکی دوای لێکۆڵینەوە دێت لە دۆسیەی گەندەڵی و کەڵەکەبوونی سامانی ئەو بەرپرسەی پێشووی عێراق، کە تیایدا بەپێی یاسا تاوانی هەڵاوسانی پارەی بەسەردا ساغبووەتەوە.
96 جار خوێندراوەتەوە