سەرچاوەیەکی
ئاگادار ئاشکرایکرد، هێزێکی ئەمنی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، کازم سەیادی-یان بە
تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکانی سەرانەسەندن و قۆستنەوەی دەسەڵات دەستگیرکردووە.
بەپێی لێدوانی
ئەو سەرچاوەیە بۆ تۆڕی (بەغداد الیوم)، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە بەپێی فەرمانێکی
دادوەری جێبەجێکراوە. هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
پەیوەستن بە تێوەگلانی ناوبراو لە چەند دۆسیەیەکی سەرانەسەندنی دارایی و
بەکارهێنانی پێگەکەی بۆ مەرامی تایبەت.
سەرچاوەکە
ڕوونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ڕێکارەکانی
لێکۆڵینەوە کردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئامادەکردنی تۆمەتبارەکە لەبەردەم
دادگا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەری.
84 جار خوێندراوەتەوە