بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە
و سبەینێ دووشەممەی ڕاگەیاند؛ بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری
هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی
با مامناوەند دەبێت لە نێوان (15 بۆ 20) کیلۆمەتردا لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی
بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. هاوکات مەودای بینین لە نێوان (8 بۆ 9) کیلۆمەتردا
دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نزیکەی (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی نزم
دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە (17ی ئابی 2026)، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور بێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 3)
پلەی سیلیزیی دیکە، خێرایی باش لە نێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتردا دەبێت لە
کاتژمێرێکدا و مەودای بینین دەگاتە (9 بۆ 10) کیلۆمەتر.
بەپێی
پێشبینییەکان، بۆ سبەینێ دووشەممە، نزمترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە حاجی
ئۆمەران دەبێت کە دەگاتە (26) پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەش لە گەرمیان دەبێت بە (42)
پلە. هەروەها پلەی گەرمای سەنتەری پارێزگاکانیش بەم شێوەیە دەبن؛ هەولێر (38)،
سلێمانی (37)، دهۆک (36)، و هەڵەبجە (38) پلەی سیلیزی دەبن.
100 جار خوێندراوەتەوە