بزوتنەوەی
گۆڕان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی شێخ جەمال شێخ جەلال، کەسایەتی و هەڵسوڕاوی دیاری
بزوتنەوەکە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، خەباتێکی زۆری بۆ گۆڕانکاریی سیاسی و
چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە
پرسەنامەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کردووە کە شێخ
جەمال یەکێک بووە لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و چاکەخوازەکان. هەروەها جەخت لەوە
کراوەتەوە کە ناوبراو جگە لە هەڵوێستی بەرزی لە کایەی گشتیدا، بەردەوام ئامادەیی و
پشتیوانی بۆ کۆڕ و چالاکییە ڕۆشنبیری و ڕووناکبیرییەکان هەبووە.
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا، بزوتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خێزان،
بنەماڵە و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کردووە و هیوای سەبووری و ئارامی بۆ هەموولایەک
خواستووە.
166 جار خوێندراوەتەوە