بەشێک لە
میدیاکانی ئێران کە نزیکن لە باڵی توندڕەو لەو وڵاتە هێرش دەکەنە سەر وریا غەفوری،
یاریزانی کوردی یانەی ئیستقلالی ئێران.
وریا غەفوری کە
کاپتنی یانەی ئیستقلالی ئێرانە لە کۆتا یاری یانەکەیدا تیشێرتێکی لەبەرکرد بۆ
پشتگیری و ئازادی چونی ژنان بۆ بینینی یارییەکان لەناو یاریگاکاندا.
تیشێرتەکەی وریا
لێی نوسراوە "کچی شین" کە مەبەست لە نازناوی سەحەر خودایارییە، ئەو کچەی
پێشتر بەهۆی ڕێگریکردن لە چوونی بۆ ناو یاریگای ئازادی تاران خۆی سوتاند.
بەشێک لە
میدیاکانی ئێران ئەم هەنگاوەی کوڕە کوردەکە بە خزمەتکردنی هێزە دژەکانی کۆماری
ئیسلامی لێکدەدەنەوە و داوای کردنەوەی کەیسێک دەکەن کە وریا غەفووری بباتە بەردەم دادگا.
"کچی
شین" ئەو نازناوەیە بۆ سەحەر
خودایاری بەکاردێت ئەو کچەی ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵیدا بە جلی شینی یانەی
ئیستقلالی ئێرانەوە بچێتە ناو یاریگای ئازادی لە تاران، بەڵام لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە و پاش مانەوەی ماوەیەک لە زیندان ئازادکرا،
بەڵام دوای ئەو ئازادکردنە سەحەر خۆی سوتاند و گیانی لە دەستدا.
وریا غەفووری یاریزانی
کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێرانە.
ئەم یاریزانە
کوردە لە ٢٠ ی ٩ ساڵی ١٩٨٧ ی زایینی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
وریا لە لە
بناغەدا خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە پاریزگای سنەیە و هەندێکجار لەناو کوردەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە وریا نگڵی بانگ دەکرێت.
2138 جار خوێندراوەتەوە