یەکێتیی تۆپی
پێی نێودەوڵەتی (فیفا)، بەفەرمی سزایەکی دارایی بە بڕی 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی
بەسەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقدا سەپاند، ئەمەش بەهۆی ئەو کارت و سەرپێچییانەی
لە ڕکابەرییەکانی مۆندیالی 2026دا تۆماریان کردووە.
سزاکەی فیفا
دوای ئەوە دێت کە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە ڕکابەرییەکاندا چوار کارتی زەرد
و کارتێکی سووری ڕاستەوخۆیان وەرگرتووە.
بەپێی بڕیارەکەی فیفا، سزاکان بەو شێوەیە
دابەشکراون کە بڕی 10 هەزار دۆلار بۆ هەر کارتێکی زەرد، هەروەها بڕی 20 هەزار
دۆلار بۆ هەر کارتێکی سووری ڕاستەوخۆ دیاریکراوە.
59 جار خوێندراوەتەوە