مێسی و کارداشیان لەلایەن کارمەندانی پێشووی مۆساد و سوپای ئیسرائیلەوە دەپارێزرێن

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 02/09/2026
وەرزش
+
-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک لە ناودارترین کەسایەتییەکانی جیهان، لە سەروویانەوە تایلۆر سویفت، کیم کارداشیان و لیۆنێل مێسی، بۆ پاراستنی ئاسایشی کەسیی خۆیان پشتیان بە تیمە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بەستووە کە پێکهاتوون لە کارمەندانی پێشووی دەزگاکانی مۆساد، شاباک (شین بێت) و هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریی ماڵپەڕی مینت پرێس، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، بە بێدەنگی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە ئەمنییانە دروستکردووە کە بە نزیکەوە پەیوەستن بە دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە. مێسی بووەتە ڕووخساری جیهانیی کۆمپانیای زیرەکیی دەستکردی ئیسرائیلی "ئۆرکام" کە لەلایەن ئەفسەرانی پێشووی یەکەی هەواڵگریی ٨٢٠٠ـەوە بەڕێوەدەبرێت، لە هەمان کاتیشدا بۆ پاراستنی گیانی خۆی پشتی بە بریکارە پێشووەکانی ئیسرائیل بەستووە

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا پرسیار لەسەر سەلامەتیی ئەو هەنگاوە دروستکراوە کە تا چەند پارێزراوە ئەو ناودارانە و کەسایەتییەکانی وەک جێنیفەر ئانیستۆن و کانیێ وێست، وردەکاریی ژیانی تایبەتیی خۆیان بخەنە بەردەست بریکارەکانی دەزگا سیخوڕییەکان. هاوکات ئەم تێکەڵاوبوونەی ناوداران و ئیسرائیل لە ڕابردووشدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە؛ لە ساڵی ٢٠١٨دا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکی دۆستانەی لەگەڵ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ قۆستنەوەی یارییەکە بۆ مەرامی سیاسی، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە دەرەوەی جیهانی تۆپی پێ دروستکرد

 


160 جار خوێندراوەتەوە