بەهۆی مۆندیالەوە کاتی دەوام لە ئوردن کەمکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 03/06/2026
وەرزش
+
-

حکومەتی ئوردن لە بڕیارێکی مێژووییدا، کاتی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی لەو ڕۆژانەدا دواخست کە هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەیان لە مۆندیالی 2026دا یاری هەیە، ئەمەش لە پێناو پشتگیریکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانە لە یەکەمین بەشداریکردنی مێژووییان لە جامی جیهانیدا.

 

بە فەرمانی دکتۆر جەعفەر حەسەن، سەرۆک وەزیرانی ئوردن، کاتی دەوامی بەیانیان لە دامودەزگا حکومییەکاندا لە کاتژمێر 8:30ی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر 10:00ی بەیانی دواخرا. ئامانج لەم بڕیارەش ڕێگەدانە بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران تاوەکو بتوانن لە سۆنگەی نیشتمانییەوە تەماشای یارییەکان بکەن و هاندەری تیمەکەیان بن.

 

بڕیارەکە تەنها سێ ڕۆژی دیاریکراو لە مانگی حوزەیرانی 2026 دەگرێتەوە، کە یارییەکانی ئوردنە لە کۆمەڵەی دەیەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی نەمسا لە 17ی حوزەیران، جەزائیر لە 23ی حوزەیران، و ئەرژەنتین لە 28ی حوزەیران. هاوکات.

 

 وەزارەتی کاری ئوردن داوای لە کەرتی تایبەتیش کردووە کە هاوشێوەی کەرتی گشتی ئاسانکاری بۆ کارمەندەکانیان بکەن بۆ بینینی ئەو ڕووداوە وەرزشییە مێژووییە.

85 جار خوێندراوەتەوە