لیۆنێل مێسی بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە یارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
06:16 - 31/08/2026
وەرزش
+
-

لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئارجەنتین، بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی وازهێنانی یەکجاری لە یارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ تانگۆ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، پاش بیرکردنەوەیەکی قووڵ و دوای تێپەڕبوونی کاتێک بەسەر یاریی کۆتاییدا، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو قۆناغە بهێنێت و هەڵبژاردەکە بەجێبهێڵێت

 

مێسی لە پەیامەکەیدا کە لە 21ی تەممووزدا واتە دوو ڕۆژ دوای یاریی کۆتایی نووسیویەتی و دواتر بەهۆی بارودۆخی باوکییەوە زیاتر لەسەری سوور بووە، جەختی کردەوە کە بڕیارەکە لە ناخەوە ئازاربەخش بووە، بەڵام قەناعەتی وایە کە ئێستا کاتی گونجاوە. ئاماژەی بەوەش دا، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەموو توانایەکی خستووەتە گەڕ و درێغی نەکردووە بۆ ئەوەی دڵخۆشی بە گەلی ئەرجەنتین ببەخشێت و شانازی بەوە بکەن کە ئەرجەنتینین، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا توانای نەماوە و هێزی تێدا نەماوە بۆ بەردەوامبوون، لە کاتێکدا نەوەیەکی نوێی یاریزانە گەورەکان پێگەیشتوون کە شایستەی ئەو شوێنەن

 

کاپتنی پێشووی ئارجەنتین سوپاسی هاندەران، خێزانەکەی، سەرجەم ڕاهێنەر، یاریزان و کارگێڕانی کرد کە لەو گەشتە سەخت و جوانەدا هاوڕێی بوون و ڕایگەیاند، لەمەودوا وەک هاندەرێک لە دەرەوەی یاریگاکانەوە پشتگیریی هەڵبژاردەکەی دەکات.

271 جار خوێندراوەتەوە