حکومەت بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپیدا

04:59 - 11/09/2019
کوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە کە پێش وەرزی سەرما ٢٥٩ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە ئەو بڕەی دیاریکراوە لە نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت و لە ناوچە شاخەوییەکانەوە دەستپێبکات.

ئەوە لە کاتێکدا پێشتر حکومەت رایگەیاندبوو ئامانجیانە پێش هاتنی وەرزی سەرما ڕێگاوبانەکان چاک بکەنەوە و دەستبکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا.

4432 جار خوێندراوەتەوە