هەرێم لە بەردەم قەیرانی ئاسایشی خۆراکدا

بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و داڕمانی ئاسایشی خۆراک لە هەرێم، دۆخێکە بارتەقای سەرجەم قەیرانەکان ترسناکە، داڕشتنی بەرنامەی پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە ئەرکە بنەرەتییەکانی دەوڵەتدارییە، دەسگترن بەسەرکەرتی کشتوکاڵ بە واتا مانای ئەوە نیە تەنها ( گۆڕینی صنفی زەوی نیە لە لە زەوی کشتوکاڵی بۆ زەوی بازرگانی، پێدانی تەندەر و مۆڵەتی ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ ‌هێنان، تەنها بۆ پێدانی مۆڵەت و دامەزراندنی پرۆژە و کارگەی حیزبی نیە، بۆ کۆنترۆڵ کردنی پرۆسەی هاوردەکردن نیە)! هاوشان بەرزبونەوەی نرخی شتومەک و خۆراک دوو هۆکاری سەرەکی هەیە، یەکەمیان ئاڵنگارییە ژینگەییەکان و شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا بۆتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی کاریگەری لاوەکی بۆسەر زنجیرەی تەواوکاری، بەڵام سەرباری ئەم دوو بابەتە لە هەرێم قەیرانی ڕوسومات و جۆرەکانی سەرانە نرخی شتومەک لەسەر هاولاتیان بۆتە چەند بەرامبەر ئەمەش دورە لە ڕەوشتی بەرێوەبردن.

 ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان لە کاتێکی ناجێگیردایە بۆ دۆخی هەرێم،  نرخی خۆراک نزیکەى 60%  بەرز بوەتەوە و هەڵاوسانی  بە خۆیەوە بینیەوە  لە چاو ساڵی ڕابردو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مێژوودا بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی مەترسی زیاترو ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی-سیاسیە دروستکردوە ، بەتایبەتی لە دۆخی ئابووری خراپدا، زۆر ئاژاوە لە دەیەکانی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراکەوە سەریان هەڵداوە. نموونە لەوانە ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ١٩٧٧ی نان لە میسر، ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٤ لە مەغریب کە بە شۆڕشی نان ناسراوە، خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٩ لە ئوردن و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٨ کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری ناوچەکەدا ڕوویانداوە. هەروەها ناڕەزایەتییەکانی بەهاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک.

کوێی بەرێوەبردن سپییە؟ خزمەتگوزاری! دۆخی ئابوری! دۆخی دادگاکان! ئازادی و سەروەری تاک! مەلەفی پەیوەندیەکان! هاوڵاتی و چینی هەژار دەستخراوەتە گەردنی مافی ژیان کردنیان بۆتە مەکرمە، دادگای خوا لە چ جێگایەکە هەتا دەعوای بگەینەتە بلێ لێ ئەم مافەی پێداوی هەتا یاری بە چارەنوسی و شەش ملیۆن بکەن وگرەوی دۆراو لەسەر ڕوبردو و ئێستا و داهاتو بکەیت ڕۆژانە بە ناوی روسمات و باج و سەرانە لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكەن! هەر ڕۆژە و بەشێک و جۆرێک لە خزمەتگوزاری دەدەنە کەرتی تایبەت!

شانبەشانی بەرز بونەوەی ئاستی بە بارمتەگرتن وشکاندنی شکۆی دانیشتوان و داڕمانی پایەکانی دەوڵەتداری و بەرێوەردن، دروستکردنی چینایەتی هاوڵاتیان و بە ناوی بەرەوپیشچون و ئاوەدانکردنەوە، دروستکردنی شار و کۆمەڵگای نیشتەجێبونی خۆشگوزەران بۆ چینێک و بە دیل گرتنی چینێک وەک خزمەتگوزار و نزیک بونەوەی لە شۆڕشی نان نزیکتر لەدەستەدانی قەوارەی هەرێم زیاتر دەکات، بەمە ناوترێ بەڕیوەبردن، تەنها ناوی داگیرکاری وچەتەگەری وداماڵینە لە ئەخلاقی سەرکرادیەتی و بەرێوەبردن و نیشتمانپەروەری.

224 جار خوێندراوەتەوە