بە شێوەیەکی گشتی دو جۆری جیاوازی هێز هەیە، هێزی دامەزراوەیی لەگەڵ هێزی کەسی،
هێزی دامەزراوەیی بەدەست یەت لە چەند ڕێگایەکی جیاواز بەدەست یەت وەک (یاسا، هێزی
سیاسی، یان سەرچاوەیەکی فەرمی لە دۆخێکی تایبەت).
هێزی کەسی؛ ئەم جۆرە لە هێز پێکهاتەیەک لە توانای سروشتی تاک چەند چەمکێک دەگرێتەوە،
لەوانە هێزی بۆماوەیی تاک کە بە توانان لە شیکار کردن، پێشینەی پڕ زانیاری، توانای
خۆڕاگری و جەخت کردنەوەیان هەیە و نەفەس درێژن.
لە هەندێ کاتدا تێکەڵ بونی هەردوو جۆر هێزەکە رودەدات، دەکرێت ببنە هاوکار
و تەواوکاری یەکتر، بەڵام لە هەمان کاتتدا ململانێ و سەرکێشی لە نێوان هەردو هێزەکەدا
دروست دەبێت لە ڕوی بڕیاردان و بەڕێوە بردن، هەردولا دەبنە ژمارەیەکی ناچونیەک لە
هاوکێشەی یەکتردا.
سەرەتای دروست بونی کێشە لە دامەزراوەکاندا کە ئەم جۆرە تێکەڵ بونە هەیە لە
دەسەڵاتدا، توانای گەشە سەندن کەم دەبێتەوە، چونکە ململانێکان بازنە بوو مەودای
کارکردن بچوکتر دەکاتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی وێنە دەکرێت بە لەتکردنی دەنکی گەنمێک
کە دوبارە توانایی ژیانەوەی نەبێت، ڕاستەیەکان دابەش دەبێت بەسەر هەردو دەسەڵاتدا،
هەر دەسەڵاتە و هەڵگری بەشێکن لەو ڕاستیە ئەمەش دوفاقی لە پەیام و لاوازی لە بڕیاری
لێ دەکەوێتەوە، ئەمەش تاقم و گروپەکان ژمارەیان زیاد دەکات، شانبەشانی ئەمەش درزەکان
زیاد دەکات بواری کاریگەری لە درێژبونی دەستی دەرەوە بۆ ناو دامەزراوەکە درێژتر دەبێت
بە ئاڕاستەی روخێنەر.
جۆرەکانی هێز
١. هێزی شەرعی: ئەو هێزەیە کە ئەبەخشرێت لە ڕێگەی پۆستێکی فەرمی پاڵپشتێکی
یاسایی هەیە.
٢. هێزی هەواڵگری: ئەو هێزەیە کە زۆرترین زانیاری بینراو و بیستراوی
هەیە، کە زۆربەی چینەکانی تر ئاشکرا نیە، ئاگاداری دژبون و لەگەڵ یەکبونەکانە.
٣. هێزی شارەزایی: جۆرێکی ترە لە هێز لە تەمەن پێوەر نیە بۆی، کاردەکات
لەسەر شارەزایی و لێهاتووی لە بوارێک یان چەند بوارێک ، زۆرتر مەودای کارکردنی هەیە
و تەمەنی کارکردنی درێژە.
٤. هێزی باڵای ڕێبەر: هێزێکی تەواو جیاوازە، چونکە کاردەکات لەسەر
کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کۆی پرۆسەکان، هەروەها زۆربەی کات بە ئاڕاستەی نەخشەدانان
کاردەکەن نەک جێبەجێکردن.
٥. هێزی پاداشت: ئەم هێزە جیاواز دەردەکەوێت لە کارکردن، چونکە دەچێتە
چوار چێواوەی گرێبەستێک بۆ کارێکی دیاریکراو، واتە خاڵی دەست پێک و کۆتایی دیارە،
شەفافیەت لە بەرنامە و جێبەجیکردن هەیە، ئەم جۆرە زۆرترین کەسە لێوەشاوەکان بەرەو
خۆی رادەکێشێت و جەمسەرگیریان دەکات.
ئامانج لە تێکەڵ کردنی هێزەکان:
هەر یەک لە هێزەکان بە تەنها کاریگەری لە دەست نادەن، بەڵام ئاستی دنیا بینین
و داواکاریەکان سنوردار دەکات، دەکرێت ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابوری
و کۆمەڵایەتی، یەکگرتنێکی کاتی ئەخلاقی و چون یەک هەبێت بۆ بەرگری کردن و ڕێگرکردن
و پاراستنی قەوارەکان لە ورد بون وهەڵوەرین، گواستنەوەی دۆخە ئاگرینەکە دەربازبون
لە کەمترین زەرەر و زۆرترین قازانج و دەستکەوتی گشتی.
1244 جار خوێندراوەتەوە