مەعریفە لە شەقی جەهل دا

قۆناغێکی تر بۆ شکاندنی شکۆی گەنجان و خوێندکاران، لە سەرتاپای جیهان خۆپیشاندان سادەترین مافی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە بۆ گەڕاندنەوەی مافی زەوتکراو بەڵام لە مەملەکەتی ئێمەدا وەکو سیناریۆ و گەمەی سیاسی وێنا دەکرێت.

بۆیە ئەگەر ناتوانی مافەکەی بۆ بگەڕێنیتەوە، بۆت نیە شکۆی گەنجێکی پڕ توانا و وەزە و کەسایەتی و خوێندەوار بدەیتە بەر شەقی جەهل، تەنها داوایان ئەوەیە مانگانە بڕە پارەیەکی کەم وەربگرن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن گیرفانێکی بە حورمەت لە بەرامبەر ببنە خزمەتکار و جەنگاوەرێکی داهاتوی ئەم کۆمەڵگەیە.

دیاردەی شەق و پەلامار و گەوزاندن و بێ حورمەت کردنی تاک و گەنج و پیر و مامۆستا و سەرجەم چین و توێژەکان لە خوێنی هێزە ئەمینەکان قوڵپ ئەدات، ئەمەش نەتیجەی غیابی زمانی گفتگۆ و عەقڵ و بێ مەعریفەیە بۆیە لای ئێمە مەحکوم و بێزراوە.

729 جار خوێندراوەتەوە