ئێمە بۆ بێدەنگ بوین لەئاست بڕینی درەخت و گۆڕینی تۆپۆگرافیا

دەستبردن بۆ جوانییەکانی شار بە زنجیرەی بێوەستان و بە ویژدانێکی سستی بەرژەوەندیخوازانە بەردەوامە و لەگەڵ بەرزبونەوەی دەنگی نارازیشدا بە ماکیاژ کردنی ناشرینییەک دۆخەکە هێور دەکرێتەوە.

 

ئەو ئەزمەڕەی شۆفڵ و حەفارە چنگی سەرمایەداریان لێ گیرکردوە و دەستیان لە بینی گیر کردوەوە، ئەو گۆیژەیەیە کە شێرکۆ بێکەس لە دور وڵاتەوە بۆی دەنوسی.

 

"هەر کە بارانێک ئەبارێت ڕائەکەم و بۆ چەند ساتێک ئەچە بەری ئەڵێم بەشکم ئەم بارانە بۆنی بارانی ئەزمەڕ و گۆیژەی لێبێت"

 

کەئێوە دەستی تەماعتان ئەوەندە زاڵ و دریژبێت ئیتر ئێمە بۆنی ئەزمەڕ و گۆیژەمان لەگەڵ کام تاوی بارانا پێبگات و بەنەوەکانی دوای خۆمان بڵێن ئێمە بۆ بێدەنگ بوین لەئاست بڕینی درەخت و گۆڕینی تۆپۆگرافیا و تەماعی سەرمایەداریدا.

 

ئێستا کاتی قسەکردن و دەنگ بەرزکردنەوە و نارەزای دەربڕینە، نابێت چیتر لەژێر هیچ ناو تایتڵێکدا شاری هەڵمەت و قوربانی ببێت بە قوربانی.

 

خەڵکی دەست بەگڕی ئێمە بۆ تەخت کردنی شاخ و ڕێکردنەوە بۆ شۆفڵ و حەفارەی کۆمپانیا، پەیتا پەیتا دەبابە و تانکی بەعسیانەسوتاند، ئیتر کاتی ستۆپ کردنە بۆ حیزب و کۆمپانیا حزبییەکانیان.

215 جار خوێندراوەتەوە