پلاتفۆرم و سەکۆ و بنچینەی هەر هەنگاو
و جوڵەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و بەڕێوەبردنی تەندروست، وێنا دەکرێت لە
چوارچێوەی ئامادەسازی و زەمینەسازی گونجاو و واقعی بۆ گەیاندنی پەیام لە نێوان نێردەر
و وەرگر، زمینەسازی بە مانا سەقامگیری و ئەرزیەت بۆ جێبەجێ کردنی زۆرترین پشک لە
پلان و پێشنیار و پرۆژەى ئامادەکراو، هەروەها خودسازی بۆ پێشهات و دۆخى لەناکاوی جیاواز
ئینجا چ ناوخۆیی بێت یا خود دەرەکی.
جۆرەکانی سەقامگیری:
١. سەقامگیری
کۆمەڵایەتی
٢. سەقامگیری
ئابوری
٣. سەقامگیری
سیاسی
سەرجەم چەمکە جیاوازەکانی سەقامگیری
دەبنە پێکهێنەری سێگۆشەی بەڕێوەبردنێکی ئاست بەرز بەمەش هۆکار دەبێت بۆ دروست بون
و هاتنە کایەی جۆری چوارەم لە سەقامگیری، ئەویش بیریتیە لە؛ سەقامگیری بەڕێوەبردن،
لە کاتی هەر ناچونیەک بونێکی کاریگەری نەرێنی ئەکاتە سەر ئەدای بەڕێوەبردن.
سەقامگیری کۆمەڵایەتی: ئەتوانرێت بە کۆڵەکەی سەرەکی
هەژمار بکرێت بەو پێەیەی کە توانای ئاوێتەبونی بەردەوام هەیە لە سەرجەم کایە جیاوازەکانی
ناو کۆمەڵگەدا، بەمەش کاریگەری راستەخۆ و ناڕاستەخۆی هەیە لەسەر ئاڕاستەبون و
کاردانەوەیان، پاڵپشت بە دابەشبونی بەرفراوانی بازنەکانی کۆمەڵگە.
سەقامگیری ئابوری: دوانەیەکی لێک جیا
نەبووەن بەهۆی پەیوەندی و هاوسۆزی راستەوخۆی نێوانیان بونەتە خاوەنی پەیوەندیەکی
راستەوانە، دەکرێت بکرێتە پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی توانای حکومەت و نەش و نما و گەشەی
ئابوری و دابینکردنی مسلتزماتی تاک و ڕێگەگرتن لە زەقبونەوەی جیاوازی چینایەتی.
سەقامگیری سیاسی: نمایندە و وێنەی
خۆی دەکات لە چوار چێوەی دەسەڵاتە جیاوازەکانی وەک (حزب و لایەنە سیاسیەکان، دەسەڵاتی
یاسادانان، جێبەجێکار، دادوەری، میدیا، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) پێکەوە دەبنە
ئاوازێکی چونیەک دەبنە بناغەی ئاسایشی نیشتمانی.
زەرورەتی سەقامگیری بۆ بزوتنەوەی گۆڕان،
بزوتنەوەی گۆڕان لەم ساتەدا زۆرترین پێوستی بە مادەی خامە بۆ دروست کردنی سەقامگیری
بەڕێوەبردن و کاری دەستەجەمعی و ئاڕاستەکردن و پلەبەندکردن و ئیدارەدانی ململانێکان
کە هاوتەریب و هاوئاوازبێت لەگەڵ سیاسەت و هێڵی گشتی بزوتنەوەکە، لە کاتی دروست
بونی ئەم زەمینەیە بۆ کارکردن، هەمو ژمارەکان ناچونیەکەکان دەبنە هاوکێشەیەکی چونیەک،
یەکێک لە سیفات و پەیام و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان تێر و پاراوەییە بە هیوا و هەگبەی
پڕی بیری نیشتمان پەروەری و یەکڕیزی و دژە گەندەڵی و چاکەی گشتیە.
482 جار خوێندراوەتەوە