هەڵبژاردنە ناخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان مۆدێلکی تەواو جیاواز لە کار و ئەنجام،
پڕاو پڕ هاوتەریبە بە بەرنامەی سیاسی و رەهەندە بنەڕەتیەکانی گۆڕانکاری و نوێ بونەوە،
ئامڕازێک بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دیموکراسی و چانسی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە پێناو
بەردەوامی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات.
هانگاوێکە بۆ هەڵبژاردنی رایەڵەو بازنەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم ئەنجومەنی قەزاکان، کە ئەم ئۆرگانانە بڕبڕەی پشتی کاری ریکخراوەین
لە قۆناغی دووەم بەرەو هەڵبژاردنی بە نزیکەی (50%) ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی راستەوخۆ
لەم ئۆرگانە هەڵبژێردراونە دەستنیشان دەکرێن لە لوتکەی ئەتمۆسفیرێکی دیموکراسی.
پیرۆزبایی
لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنە ناخۆییەکان دەکەم سوپاس و پێزانین بۆ ژورەکانی پەیجوری و
هەڵبژاردن و دارایی وکارگێڕی و یاسایی و رۆژنامەوانی و سەرجەم ئەو خوشک و برایانەی
دڵسۆزانەو لە خۆبردوانە کار دەکەن لەم پرۆسەیەدا، ئەو هێزە مرۆییەی بێ شومارە کە دەیبینن
کە بەشداری هەڵبژاردنی ناخۆیی دەکات لە سەرجەم ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەم هێزە پڕ وزەیە (12) ساڵە (خۆڕسکە خۆژێنە خۆبەخشە)، ئەمە کرۆکی کاری رێکخراوەی
بزوتنەوەی گۆڕانە، ئەوەی جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانی لایەنەکانی ترە بۆ ئەم دیاردەیە:
هێزێک نە زەوی داگیر دەکات و بیبەخشێت بە لایەنگرانی.
هێزێک نە دەمانچە و چەکدەبەخشێت بە لایەنگرانی.
هێزێک هێز و چەکداری نیە چاوترسێنی لایەنگرانی بکات.
هێزێک لە لوتکەی ئاڵنگاری ناخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی.
هێزێک تەنها خاوەنی بەرنامەیەکی سیاسی چاکسازیە.
هێزێک تەنها خاوەنی هێزێکی مرۆییە مەدەنیە.
هێزێک دور لە چاوسورکردنەوە و نان بڕین و دەنگدانی زۆر ملێ.
سەڕەڕایی سەرجەم ئەو هەمو پەستانە دارایی و دەرونی وکۆمەڵایەتی و حیزبی و سیاسیە،
ئامادەن بۆ بەردەوامی دان بە خەبات و خۆڕاگری، بەراستی جێگەی دەستخۆشی و رێزگرتنە.
971 جار خوێندراوەتەوە