داهاتویەکی چنراو بە ئاگر و ئاسن

سلێمانی ئەو شارەی هەمو ڕابردوی کردە سوتماک بۆ گەشاندنەوەی گڕی شۆڕش لە پێناو ئێستادا بۆ دروشمەکانی (ئازادی و خۆبەڕێوەبردن و مافی چارەی خۆنوسین و نیشتمان پەرەوەری…. هتد)، بەڵام گەشتین بە ئێستایەکی تاریک و فەوزایەکی دەستکرد و گێژاوێکی بێ بن بەرەو داهاتویەکی تاریک و ئەنگوستە چاو، چنراو بە تەونی ئاگر و ئاسن و دروستکردنی کەمپەر و کەلەپچە بۆ دەست و دەم و هزر و بیری سەرجەم چین و توێژەکان.

پرسیارێکی جەوهەری؟ کێ خاوەنی سلێمانیە لە ڕوی ئیداری و بەرێوەبردن:

١. ئایا دامەزراوەکانی حکومەتە لە سەر هەر سێ ئاستەکە جیاوازەکەی دەسەڵات چ تەشریعی و چ تەفیزی و چ دادوەری.

٢. یاخود حیزب دەسەڵاتدارە بەڵام چ حیزبێک؟ چ کەسێک لە ناو حیزبدا! کێ بڕیاردەر و ئەندازیار و ماستەر مایندی و بەرپرسە لە یاری کردن بە کەرامەت و شکۆ و ماڤی مرۆڤ بونی زیاد لە یەک ملیۆن هاونیشتمانی و لە پێناوی چیدا.

بەردەوام بۆ دروست کردنی شانۆیەکی بێ بەها پڕ لە قەیران و لەرزۆک کردنی شکۆی هاوڵاتی و چەوساندنەوە و دڵەراوکێ و نا ئارامی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی دەسەڵات لە ناو دەسەڵات هێز لە ناو هێز بە ئاراستەی مژینی دوا دڵۆپی خوێنی هاونیشتمانی.

داڕوخان و پەرتبون و ئیرهابی نەفسی و تێرۆری کەسایەتی دەست درێژی و بازاری ڕەش و تۆمەت بەخشینەوە لە باشترین ناسارەوەکانی شاری سلێمانین تەنها ئامانج لەم هەنگاوانە لە پێناو دروستکردنی دەسەڵاتێکی ڕەشە بۆ ئەوەی لە جیاتی هەموان (بیر بکاتەوە، قسە بکات، بڕیار بدات).

214 جار خوێندراوەتەوە