حوکمڕانی
ئەم هەرێمە، نمونەی ئەو هەڵۆیەیە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی توانای فڕین و زامن
کردنی ژیانی کەم دەبێتەوە، بۆیە بە ناچاری قۆناغ بە قۆناغ پەڕی جەستەی لێ دەکاتەوە
بۆیە تەمەنی درێژ بیت بە لاوازی.
حکومڕانی
پیر و بە ساڵاچو، حکومەتی هەرێم یەکێک لە کێشە و ئاریشە هەست پێ نەکراوەکانی بریتیە
لە دیاردەی پیربون و هەڵکشانی تەمەنی فەرمانبەران و موچە خۆرەکان لە وەزارەت و دەستە
و بەڕێوەبەرایەتیە مەدەنییەکانە، بە شێوەیەکی گشتی کەمترین تەمەنی کارمەندی فەرمی
حکومەت تەمەنی (32) ساڵە.
لە ژێر
سایە و سێبەر و دروشمی ئابوری سەربەخۆ، پشت بەستن بە خوتکەدانی هزری وەهمی نیشتمانپەروەری
هاوڵاتیان، بە سپۆنسەری عینادی شەخصی و تەقسیماتی ئیقلیمی، حکومەتی هەرێم زیاتر لە
(10) ساڵی پڕ قەیرانی بەڕێکرد، زیاتر لە (10) ساڵ دامەزراندنی مەدەنی بە شێوەکی
گشتی وەستاوە، واتە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێم تەمەنی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران
لە هەڵکشاندایە، بێ ئەوەی توانا و وزەی گەنجی تێکەڵ بێت بۆ تازەبونەوە و چالاک بونی
کەرتیی گشتی، ئەمەش موئەشرێکی ترسناکە بۆ دواکەوتن و سست بونی جومگەکانی حکومڕانی.
هاوشان
لەگەڵ پوکانەوەی کەرتی گشتی مەدەنی دو ترسی تر دێتە کایەوە:
1-بەهێز بونی کەرتی تایبەتی قۆرخکار، وەک دەسەڵاتی خنکێنەر دەبێتە حکومڕانی سێبەر، کە دەبێتە جێگرەوەی حکومڕانی راستەقینەی نیشتمانی، بۆ سەرجەم کایەکانی پیشەسازی، وزە،بازرگانی، ئەمنی، وەبەرهێنان، پەروەردەیی..هتد.
2-زیاد بون و قەبە بونی، هێزی سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری بە تازە بونەوەی بەردەوام، دروست بونی نیشتمانی ئاگر و ئاسن، هەڵتۆقینی فەرماندە و لەشکر و سریە و فەوج… هتد، ئەمە نە دیموکراتیە نە سۆسیال دیموکرات نە نیشتمانیە نە کوردستانی.
لە دیارترین
سیماکانی حکومڕانی سەردەم بریتیە لە:
1- زیاد
بونی ڕێژەی برسێتی و هەژاری بۆ (12%).
2- زیاد
بونی ڕێژەی بێکاری بۆ (16%).
3-زیاد
بونی ڕسومات و ضەریبە هەتا نزیک (300%).
4- زیادبونی
سپی کردنەوەی پارە و قاچاخچێتی و سەرانە.
5- زیاد
بون و زیندو بونەوە سیستەمی خێل و عەشرەت.
6- دابەزینی
ئاستی سەرجەم خزمەتگوزارییە نیشتمانیەکان.
7- دابەزینی
ئاستی متمانەی هاوڵاتیان و بەها نیشتمانیەکان.
8- وەستانی
سەرجەم پێشینەکان بۆ هەمو چین وتوێژەکان.
9- دابەشبونی
زیاتری دو ئیدارەیی کە بۆتە دابەشبونی سەربازی و پەیوەندیەکان.
10- دروست
بونی نەوەیەکی بێ ئێستا و داهاتوی بێ هیوا و ڕوشکاو.
243 جار خوێندراوەتەوە