زەمەنی دەرخستنی بێ ئیشەکان، زەمەنی
دەرخستنی ناخ بەتاڵی دەم گەرمەکان، زەمەنی نەهێشتنی گشت پێورە و سنورەکان، زەمەنی
دەرکەوتنی پڵگنە کاغەزەکان، زەمەنی سڕینەوەی بەهای بڕوانامە بەرز و نزمەکان، وڵات
ئەکوڵێت هەرێم لە ژێر قەیران و هەڕەشەی مەرگی سەرتاسەریدایە، لە ژێر فشاری دەرونی
وەستانی سەرجەم کایەکانی مرۆڤ بوون، وەک( خوێندن، سەرجەم فەمانگەکان، جوڵەی
بازرگانی.... هتد) داڕمانی نرخی نەوت، کێشمە کێشمی سیاسی.
سەرەڕای سەرجەم ئەم هەموو بێ دادی و ڕۆژە
رەشانە، بێ جیاوازی ئاستی بروانامە و ڕۆشنبیری، بێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگ، بێ
جیاوازی خەبات و تێ کۆشان، دروست بونی چەندین بەرەیەک لە سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگە،
کەوتونەتە دەرهێنانی ( ئازادی، ماف، پیرۆزیەکان، خەبات، بەرخۆدان، مێژوو، سەروەری،
کەرامەتی هاوڵاتی بون) ئەیکێشن بە سەرو پۆتەڵاکی یەکتردا، لەسەر خاکێکی داڕوخاو و پڕ
مەینەتی هەرێم، هاوڵاتی نازانێت چۆن هاوار بگەێنێتە بارەگای پەروەردگار.
پرسیارە لام بزوتنەوەی گۆڕان، یاری بە موقدەساتی هەرێمەوە کردوە؟ خاکی
فرۆشتوە؟ بازرگانی دەرزی تا فڕۆکەی کردوە؟ داهاتی پێشوو و ئێستای هەرێم لە قاسەدا
دەستی بەسەرا گرتەوە؟ زیندانی لا کۆڵان و باج و سەرانە ئەنێت؟ پەیوەندی ناخۆیی و
هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ لەبار بردنی هەر هەژمونێکی نیشتمانی؟ خاوەنی لەشکر
وفەوج ولیوای تایبەت بەخۆیەتی؟ ...... هتد.
ئەگەر بەڵێ ! با هەموو کار بکەین بۆ
دادگایی کردنی سەرجەم بزوتنەوەکە، بۆیە تەنها چەند چرکەیە پاسادانی ویژدان و مرۆڤایەتی
خۆمان بکەین، بزوتنەوەی گۆڕان بزاوتێکی مەدەنی و قوتابخانەیەکی فیکریە تێ دەکۆشێت
بۆ یەکسانی تاک، بۆ داد پەروەری، بۆ حکومڕانی ڕەشید.
1376 جار خوێندراوەتەوە