ئەنجوومەنی
باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی بۆ
مانگی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکردەوە، کە تێیدا زیاتر لە 33 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و شەش هەزار و 600 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
بەپێی ئامارە
فەرمییەکە، دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی بەغدا لە ڕەسافە و کەرخ زۆرترین ڕێژەیان لەسەر
ئاستی عێراق تۆمارکردووە. لە ڕەسافە چوار هەزار و 440 هاوسەرگیری و هەزار و 407 جیابوونەوە، هەروەها لە کەرخ سێ هەزار و 798 هاوسەرگیری و هەزار و 85 جیابوونەوە تۆمارکراون.
لە دوای
بەغداش، پارێزگای نەینەوا بە سێ هەزار و 900 هاوسەرگیری و 656 حاڵەتی جیابوونەوە، هەروەها بەسڕە بە دوو
هەزار و 996 هاوسەرگیری و 672 حاڵەتی جیابوونەوە دێن. کەمترین ڕێژەی
جیابوونەوەش لە مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای واست بووە کە 123 حاڵەت بووە.
73 جار خوێندراوەتەوە