سەعد مەعن،
سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، وردەکارییەکانی کوژرانی ئەحمەد عەلوانی،
پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی لە لوبنان ئاشکرا کرد. ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان
لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی
ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
مەعن
ڕوونیکردەوە کە عەلوانی لە هەولێرەوە چووەتە بەیرووت و دوای نیشتەجێبوونی لە
هۆتێلێک نزیک ناوچەی ڕۆشە، لەگەڵ چەند کەسێک کە بە شێوەزاری سووری قسەیان کردووە و
لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڕەنج ڕۆڤەر)ی سپیدا بوون، هۆتێلەکەی جێهێشتووە. پاشان،
تەرمەکەی لە شوقەیەکدا لە ناوچەی 'تەریقولجەدیدە' دۆزراوەتەوە.
سەرۆکی دەستەی
ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کرد، خاوەنی شوقەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستبەسەر کراوە. خاوەن شوقەکە ڕایگەیاندووە کە کرێچییەکان بەناوی سوورییەوە
شوقەکەیان بەکرێ گرتووە و دواتر ون بوون، دوای دەرکەوتنی بۆنێکی نائاسایی لە
شوقەکە، پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە و تەرمەکە دۆزراوەتەوە. پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ
پشتڕاستکردنەوەی تەرمەکە ئەنجامدراوە.
لە کۆتاییدا،
مەعن هۆشداری دا لەبارەی بەکارهێنانی ئەو ڕووداوە بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری تائیفی و
جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەو جۆرە
گوتارانە بڵاو دەکەنەوە.
154 جار خوێندراوەتەوە