عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی
عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پێنج دۆسیەی سەرەکی
ڕێککەوتن. بەهۆی ئەم لێکتێگەیشتنانەشەوە، پەسەندکردنی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجە لە
ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.
عەبدولزەهرە
هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی
ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکان بریتین لە؛ بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان، ڕێکخستنی
داهاتەکان، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 و
پەلەکردن لە یاسای نەوت و غاز. هاوکات هەردوولا هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان
سەرکۆنە کرد.
لە بەشێکی
دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پلانی عێراق کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی
بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ساڵی 2030 و 10 ملیۆن
بەرمیل بۆ ساڵی 2032، کە ملیۆنێک بەرمیلیان بەرهەمی هەرێم دەبێت. مانگی ڕابردووش
هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
سەبارەت بە
پڕۆژەیاسای بودجە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کراوە و دوای 23 ساڵ، لە
"بودجەی خەرجیی تەقلیدییەوە" گۆڕدراوە بۆ سیستەمی "بەرنامە و
کارایی"، ئەمەش بە ئامانجی باشترکردنی خەرجییە حکومییەکان و گەشەپێدانی
ئابووری.
248 جار خوێندراوەتەوە