کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوبەشانی ماڵان لە چوار کاتژمێرەوە بۆ شەش کاتژمێر زیاد کرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٥٠٠ مێگاوات بەرزکرایەوە
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات بەرز کراوەتەوە و ئەو بڕە کارەبایەش دەدرێتە هاوبەشانی ماڵان
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، گواستنەوەی گازی سروشتی لە کێڵگەکەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە؛ لە ئێستاشدا لیژنەکان هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی زیانەکان دەکەن و دواتر بڕیار لەسەر کات و چۆنیەتیی دەستبەکاربوونەوەی دەدرێت.
82 جار خوێندراوەتەوە