لە بیابانی
قەزای حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار، پۆلیسی ژینگە و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،
چاڵێکی جیۆلۆجیان دۆزییەوە کە ڕووبارێکی ژێرزەویی تێدایە و جۆرێکی دەگمەن لە ماسی
بێ چاوی تێدا دەژی. ئەم دۆزینەوەیە بە یەکەمین ڕووداوی لەم شێوەیە لە عێراق و
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
بەپێی
زانیارییەکان، ناوچەکە بە "خەسفە" ناسراوە و سەرەتا لەلایەن ئەفسەرێکی
پۆلیسی قەزای حەدیسە بە ناوی مەحمود دۆزراوەتەوە. تیمەکانی پۆلیسی ژینگە بە مەودای
زیاتر لە 500 مەتر چوونەتە ناو قوڵایی زەوییەوە لە ژینگەیەکدا کە ڕێژەی ئۆکسجین
تیایدا کەمە. لەوێدا ڕووبارێکی ژێرزەوییان دۆزیوەتەوە کە دەرچەکەی دەچێتەوە سەر
ڕێڕەوێک و بە درێژایی زیاتر لە 130 کیلۆمەتر بەرەو ڕۆژهەڵات و بەشەکانی سەرەوەی
ڕووباری فورات درێژ دەبێتەوە.
لە ناو
ڕووبارەکەدا، جۆرێکی دەگمەنی ماسی دۆزراوەتەوە کە ڕەنگیان کاڵە و چاویان نییە. ئەم
ماسییانە کە بە "ماسی کوێری سەردەمیانە" ناسراون و مەترسیی لەناوچوونیان
لەسەرە، لە تاریکییەکی تەواودا دەژین و خۆراکیان لەسەر بەکتریا و پاشماوە
ئەندامییە تواوەکانە کە ئاوی ژێرزەوی هەڵیان دەگرێت. دۆزینەوەکە بە گرنگییەکی
گەورە بۆ ژینگەی عێراق دادەنرێت، بەوپێیەی زانیاریی نوێ بە قەبارەی گەورەتر
بەراورد بە سەرچاوە کۆنەکان دەخاتە ڕوو. ڕووماڵکردنی ئەم دۆزینەوەیەش بە سەرپەرشتی
لیوا میقداد میری، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێوەچووە.
135 جار خوێندراوەتەوە