سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی رێکارەکانی
بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوتی و دەستدرێژی بۆ سەر سامانی گشتییان تاوتوێ کرد.
فایەق زێدان،
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێشوازیی لە عەلی فالح زەیدی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پرسی قاچاخچێتیی نەوت و
ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەر سامانی گشتییان
تاوتوێ کرد.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی دەسەڵاتی
دادوەری و سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، جەختی لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەردوو
دەسەڵاتەکە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە نەوت و پاراستنی
سامانی گشتیی وڵات.
87 جار خوێندراوەتەوە