لوتکەی زلهێزەکان؛ ترەمپ، پوتین و شی جین پینگ کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:38 - 16/11/2026
جیهان
+
-

سەرۆکەکانی چین، ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری شێنجێنی چین کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی پرسی چەکی ئەتۆمی.

 

حکومەتی چین پشتڕاستی کردەوە کە هەر سێ سەرۆک؛ شی جین پینگ، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە شاری شێنجێنی چین کۆدەبنەوە. ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە لە پەراوێزی لوتکەی سەرکردەکانی ئاپێک (APEC) بەڕێوەدەچێت.

 

ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە لوتکەییە، کە کۆکەرەوەی سەرۆکی چین، ئەمریکا و ڕووسیایە، گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا، کە یەکێکە لە بابەتە هەرە هەستیار و ستراتیژییەکانی نێوان ئەو سێ زلهێزە.

55 جار خوێندراوەتەوە