براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکیدا بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیەندران

KNN : Kurdish News Network
01:46 - 05/10/2026
هەمەڕەنگ
+
-

لیژنەی نۆبڵ ئەمڕۆ دووشەممە ناوی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند. خەڵاتەکەی ئەمساڵ بەخشرایە زانای ئەمریکی (کارل دایسرۆس) و هەردوو زانای ئەڵمانی (پیتەر هیجیمان و یۆرگ ناگڵ)، ئەمەش لەپای ئەو دۆزینەوانەی لەسەر کەناڵە ئایۆنییەکان کردوویانە کە بە ڕووناکی کۆنتڕۆڵ دەکرێن، لەگەڵ پێشکەوتنەکانیان لە زانستی بۆماوەیی بیناییدا (ئۆپتۆجینێتیکس).

 

خەڵاتەکە لەلایەن کۆمەڵەی نۆبڵ لە پەیمانگای پزیشکیی کارۆلینسکا لە سوید دەبەخشرێت. براوەکانی ئەمساڵ بڕی 11 ملیۆن کرۆنی سویدی وەردەگرن، کە دەکاتە نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، سەرباری پێدانی مەدالیایەکی زێڕ کە ڕاستەوخۆ لەلایەن پاشای سویدەوە پێشکەشیان دەکرێت.

 

لە ساڵانی پێشووشدا ئەم خەڵاتە دراوە بە چەندین توێژینەوەی گرنگ؛ لە ساڵی 2025دا بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و زانایەکی ژاپۆنی لەپای ئاستی بەرگەگرتنی بەرگریی چواردەوریی خانەکان. هەروەها لە ساڵی 2024یشدا، دوو زانای ئەمریکی خەڵاتەکەیان بردەوە بەهۆی دۆزینەوەی (مایکرۆ ئاڕ ئێن ئەی) و ڕۆڵی لە ڕێکخستنی جینەکاندا.

247 جار خوێندراوەتەوە