نرخی زێڕی
عێراقی و بیانی لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێر بەشێوەیەکی کەم بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە بینی. هۆکاری دیاریکردنی نرخەکانیش ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە نرخی ئۆنسەی جیهانی
و بەهای دۆلار لە ناوخۆدا.
لە بازاڕی
جوملەی شەقامی نەهر لە بەغدا، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21ی (کەنداوی، تورکی و
ئەوروپی) بە 913 هەزار دینار دەفرۆشرێت و بە 909 هەزار دینار دەکرێتەوە. هاوکات
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ی عێراقی بە 883 هەزار دینار دەفرۆشرێت و بە 879 هەزار
دەکرێتەوە. لە
دوکانەکانی زێڕەنگەریشدا نرخی زێڕی بیانی لە نێوان 915 بۆ 925 هەزار دینار و زێڕی
عێراقی لە نێوان 885 بۆ 895 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی
هەولێریش نرخەکان بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە؛ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 980
هەزار دینار، عەیارە 21 بە 937 هەزار دینار، هەروەها عەیارە 18 بە 803 هەزار دینار
بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.
1830 جار خوێندراوەتەوە