کێشەی کۆرمۆر چارەسەر دەبێت و بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:13 - 10/11/2026
کوردستان
+
-

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، بڕیارە تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو دۆخی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاسایی ببێتەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان دەستپێبکاتەوە. هاوکات قایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەی ئێن ئێن هۆشداری دەدات؛ هەر بەنزینخانەیەک غاز بشارێتەوە و بە هاووڵاتییانی نەفرۆشێت، بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت

 

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ڕۆژی شەممە دەکەوێتەوە کار. هەروەها وێستگە گەورەکەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە، ئەمەش بەو مەرجەی هیچ پێشهاتێکی نوێی ئەمنی یان سیاسی لە ناوچەکەدا ڕوونەدات

 

لە ئێستادا لیژنە پەیوەندیدارەکان نرخی یەک لیتر غازی شلیان لە سلێمانی بە 500 دینار جێگیر کردووە. بەهۆی سەرپێچی و شاردنەوەی غازیشەوە، قایمقامیەت تەنیا لە دوێنێوە 38 بەنزینخانەی سزاداوە، هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی جیاوازیی نرخەکان پێکهێناوە

86 جار خوێندراوەتەوە