ڕۆژی چوارشەممە
(12ی ئابی 2026)، دیاردەی خۆرگیرانی تەواو ڕوودەدات و لە چەند وڵاتێکی جیهان بە
ڕێژەی سەداسەد ببینرێت، هاوکات ساڵی داهاتووش دیاردەیەکی دیکەی خۆرگیران عێراق و
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: دیاردەی خۆرگیرانی تەواو لە وڵاتانی گرینلاند،
ئایسلەندا و ئیسپانیا بە ڕێژەی 100٪ ڕوودەدات و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا و
باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاش بە شێوەی نیمچەیی دەبینرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی
خایاندنی خۆرگیرانە تەواوەکە دوو خولەک و 18 چرکە دەبێت.
سەبارەت بە
دیاردەکانی داهاتووش، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاشکرای کرد، خۆرگیرانی داهاتوو لە (2ی
ئابی 2027) ڕوودەدات، کە بە شێوەی تەواو لە وڵاتانی سعودیە و باکووری ئەفریقا
دەبینرێت، هەروەها بە شێوەی نیمچەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.
917 جار خوێندراوەتەوە