شەپۆلێکی نوێی
سەرما لە تورکیاوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە سبەینێ
چوارشەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ سبەینێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ
نیمچەهەور، بەڵام هیچ ئەگەرێکی بارانبارین لەئارادا نییە. ئاماژەی بەوەش کرد،
پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە (2 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با
لەسەرخۆ دەبێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە ساردەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
لەسەر ئاستی
دەرەکی، ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا، شەپۆلێکی
بەهێزی تەرزە و بارانبارین بەشێکی زۆری بیابانەکانی ناوەڕاست و باکووری ڕۆژهەڵاتی
سعودیە بگرێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاوی گەورە.
455 جار خوێندراوەتەوە