حەیدەر عەبودی،
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
بڕیاریداوە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بکرێت بە
تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027.
وتەبێژی حکومەت
بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئامانج لە تەرخانکردنی کۆبوونەوەکەی
ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2026، تاوتوێکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە و
ئامادەکردنیەتی بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بودجەی 2027 پشت بە ستراتیژیی بەستنەوەی تەرخانکراوە داراییەکان بە
ئەنجامە ئامانجدارەکانەوە دەبەستێت. هاوکات پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" و
"سندوقی سەروەریی نەوەکان" وەک ئامانجە ستراتیژییە لەپێشینەکانی ناو
پڕۆژەیاساکە جێگەیان کراوەتەوە.
212 جار خوێندراوەتەوە