کۆمەڵەی بانکە
تایبەتەکانی عێراق دڵنیایی دەدات کە بانکی ناوەندی سەرجەم داواکارییەکانی
حەواڵەکردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات جێبەجێ دەکات و یەدەگێکی زۆر و پتەوی دراوی
هەیە، بەوەش ئاراستەی بازاڕ بەرەو سەقامگیریی نرخی دۆلار دەڕوات.
عەلی تاریق،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەکە ڕایگەیاند؛ هەرچەندە دۆخی ئەمنی و سیاسی
کاریگەرییان لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕدا هەیە، بەڵام توانای بانکی ناوەندی بۆ
پڕکردنەوەی خواستەکانی بازاڕ ئەو کاریگەرییانە کەمدەکاتەوە و دۆخەکە جێگیر دەکات.
لەبارەی
سزادانی بانکەکانیشەوە ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا سەرجەم بانکەکانی عێراق
پابەندن بە ستاندارد و پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هیواشی خواست لە قۆناغی
داهاتوودا هیچ سزایەکی دارایی نوێ بەسەر عێراقدا نەسەپێنرێت.
579 جار خوێندراوەتەوە