محەممەد تەمیم: سبەینێ ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەگاتە عێراق و نرخی دۆلار لە بازاڕ دادەبەزێت

KNN : Kurdish News Network
05:25 - 01/11/2026
عێراق
+
-

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایدەگەیەنێت؛ بڕیارە سبەینێ بڕی 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکاوە بگاتە بەغدا، بەمەش نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا دادەبەزێت و دەگاتە نزیک نرخی فەرمی

 

محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ئاشکرایکرد، سبەینێ کاروانێکی دیکەی پارەی کاش کە بڕەکەی 500 ملیۆن دۆلارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەگاتە عێراق

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتنی ئەم بڕە پارەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕی دراو و پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دابەزین بەخۆوە ببینێت و جیاوازییەکەی لەگەڵ نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی کەم ببێتەوە.

277 جار خوێندراوەتەوە