ئاژانسێکی جیهانی: ساڵی داهاتوو ئابووریی عێراق بە رێژەی 20٪ گەشەدەکات

KNN : Kurdish News Network
03:25 - 07/11/2026
ئابوری
+
-

ئاژانسی پۆلێنی دارایی (ستاندارد ئاند پورز - S&P) پێشبینی دەکات پرۆسە بانکییەکانی عێراق بە لاوازی بمێننەوە بەهۆی پوکانەوەی ئابووریی وڵاتەکە لە ساڵی 2026دا، هاوکات پێشبینیی بوژانەوەی کەرتی بانکی و گەشەی ئابووری بە ڕێژەی 20٪ لە ساڵی 2027دا دەکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسەکە، هۆکاری پوکانەوەی ئابووریی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نیوە و وەستانی هەناردەکردن بەهۆی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخرانی گەرووی هورمزەوە، بەتایبەت کە ئابووریی عێراق بەڕێژەیەکی زۆر پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە.

 

ڕاپۆرتەکە چەند مەترسییەکی خستووەتەڕوو کە ڕووبەڕووی کەرتی بانکیی عێراق دەبنەوە، لەوانە کەمبوونەوەی پارەداریی دەرەکی، ناجێگیریی دۆخی ئابووری و ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکان. هەروەها زاڵبوونی بانکە دەوڵەتییەکان بەسەر کەرتەکەدا، شێواویی بازاڕ و دواکەوتنی سیستمی چاودێریی دارایی لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەک بەشێک لە هۆکارەکان دیاریکراون.

222 جار خوێندراوەتەوە