جیاوازیی ژمارەکان؛ عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی نەوتیی لە هەرێم دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 02/11/2026
ئابوری
+
-

حکومەتی عێراق پێشنیاز دەکات لیژنەیەکی هونەریی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغداد، بۆ چاودێرکردنی پێوەری بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت. بەغداد جەخت دەکاتەوە كێشەیان لەگەڵ قەبارەی بەرهەمهێناندا نییە و ئەگەر تەنها هەزار بەرمیلیش بێت پشکی هەرێم دەنێرن، بەڵام بە مەرجی بوونی شەفافیەت و راستیی لە ئامارەکاندا.

 

محەمەد تمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ئاشکرایکرد، جیاوازییەکی گەورە لە ئامارەکانی نەوتدا هەیە؛ هەرێمی کوردستان دەڵێت رۆژانە تەنها 265 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، بەڵام بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی ئۆپێک و کۆمپانیا بیانییەکان، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە نێوان 455 بۆ 650 هەزار بەرمیلی رۆژانەدایە.

 

تمیم لە زاری عەلی زەیدییەوە گواستییەوە کە بەغداد ئامادەیە لەسەر هەموو پرسەکان گفتوگۆ بکات و داوای کردووە لیژنە هونەرییەکان رۆژانە چاودێریی بڕی نەوتەکە بکەن. هاوکات جەختی کردەوە کە هیچ سزایەک دژی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئارادا نییە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە و بەغداد خواستیەتی پێش فاو، مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەش بکرێت.

656 جار خوێندراوەتەوە