بانکی ناوەندیی عێراق لە بەرژەوەندیی گەشتیاران بڕیارێکی نوێی دەرکرد و پشکی وەرگرتنی دۆلاری کاشی لە دوو هەزارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار زیاد کرد، کە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند؛ بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، بڕیاریان داوە پشکی گەشتیاران زیاد بکەن و لە سبەینێ سێشەممەوە بڕیارەکە کاری پێدەکرێت
بانکی ناوەندی جەختی لەوەش کردووەتەوە، پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەپێی ڕێکارە ڕێکخراوەییەکان و ڕێنماییە پەسەندکراوەکان دەبێت. هاوکات مەرجی داناوە کە هەر گەشتیارێک لە ساڵێکدا تەنها بۆی هەیە شەش جار لەو بڕەی کە دیاریکراوە سوودمەند بێت.
107 جار خوێندراوەتەوە