کۆمپانیای دانەگاز قازانجی نۆ مانگی رابردووی راگەیاند، کە بە رێژەی 48% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 152 ملیۆن دۆلار. هۆکاری سەرەکیی ئەم گەشەیە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕێتەوە
کۆی داهاتی کۆمپانیاکە لەمساڵدا گەیشتووەتە 377 ملیۆن دۆلار. بە تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی (KM250)، توانای بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا زیادیکردووە، بەمەش تێکڕای بەرهەمهێنانی دانەگاز لە هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە 42 هەزار بەرمیل هاوتای نەوت لە رۆژێکدا
لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیاکە ناردنی گازی بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک دەستپێکردووەتەوە. هاوکات، پەرەپێدانی کێڵگەی چەمچەماڵ بە گوژمەی 160 ملیۆن دۆلار بەردەوامە، بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ بیرەکان هەڵبکەنرێن و لە سەرەتای ساڵی 2028 یەکەم قۆناغی بەرهەمهێنان تێیدا دەستپێبکات
267 جار خوێندراوەتەوە