بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری
ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارەکان زۆرترین بڕی باران لە
ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە 63 ملیمەترە.
لە سەنتەری
پارێزگاکانیش، زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە بە بڕی 21.3ملیمەتر، هەروەها لە
هەولێر 20 ملیمەتر، کەرکوک 18.4 ملیمەتر، دهۆک 17.7 ملیمەتر و لە هەڵەبجەش 8.1
ملیمەتر باران باریوە.
ئامارەکان
دەریدەخەن کە لە چەند ناوچەیەکی تریش بڕێکی زۆر باران باریوە، لەوانە شیلادزێ 58
ملیمەتر، سەرسەنگ 55 ملیمەتر، خەلەکان 52 ملیمەتر، ڕەواندوز 51.5ملیمەتر و لە
قەڵادزێش 49 ملیمەتر باران تۆمارکراوە.
155 جار خوێندراوەتەوە