ڕووسیا
هەنگاوێکی گەورەی لە بواری چارەسەری شێرپەنجەدا ناوە و ئامادەیی یەکەمین ڤاکسینی
تایبەتمەندی شێرپەنجەی ڕاگەیاند، کە ئێستا لە قۆناغی بەکارهێنانی کلینیکیدایە.
ئەم ڤاکسینە
نوێیە کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای (mRNA) پەرەی پێدراوە، مۆڵەتی بەکارهێنانی
پزیشکیی وەرگرتووە و دەستکراوە بە پێدانی بەو نەخۆشانەی کە تووشی شێرپەنجەی پێست
(مێلانۆما) بوون.
تەکنەلۆژیای
ڤاکسینەکە بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی وەرەمی هەر
نەخۆشێکدا دەگونجێت، ئامانج لێی ڕاهێنانی سیستەمی بەرگریی لەشە بۆ ناسینەوە و
هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان. لە هەنگاوێکی گرنگیشدا، ڕووسیا ئەم چارەسەرەی
خستووەتە چوارچێوەی بەرنامەی چاودێریی پزیشکیی بێبەرامبەرەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی
پێویستیان پێیەتی.
162 جار خوێندراوەتەوە