بەغدا بە نرخی پاڵپشتیکراو نەوتی سپی رەوانەی هەرێم دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 01/11/2026
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی بەشە نەوتی سپیی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما.

 

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییدا بە دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا، بەو نرخەی کە حکومەت پاڵپشتی دەکات و بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاریکراوە.

 

لای خۆیەوە، وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد خوزەیر عەبادی، فەرمانی بە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە پەلە بکەن لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ دابینکردن و گەیاندنی ئەو بەشە نەوتە بە هەرێمی کوردستان.

192 جار خوێندراوەتەوە