کۆتایی ئەم
هەفتەیە، شەپۆلێکی بەهێز و بەرفراوانی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بارانی پەڵە ببارێت.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە (5ی تشرینی دووەمی 2026)،
شەپۆلێکی باش و باراناوی بێ جیاوازی سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. پێشبینیش دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو
ڕۆژی دووشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو (9ی تشرینی دووەم) بەردەوام بێت.
لە ماوەکانی
ڕابردوودا چەند شەپۆلێکی بارانبارین ڕوویان لە ناوچەکە کرد، بەڵام
کاریگەرییەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان لاواز بوو. بەپێی
پێشبینییە نوێیەکان، ئەمجارە دۆخەکە جێگیرترە و وەرزی بارانبارین و شێداری بە
فەرمی دەستپێدەکات.
236 جار خوێندراوەتەوە