یەدەگی بانکی
ناوەندیی عێراق بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 113 ترلیۆن و 991 ملیار
دینار، هاوکات بەهای زێڕ و مافەکانی راکێشان 35 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی
پێوەرە داراییەکانی بانکی ناوەندی، تا 15ی تشرینی یەکەمی 2026، قەبارەی یەدەگی
فەرمی بەراورد بە مانگی ئەیلولی ڕابردوو زیادیکردووە، کە پێشتر 101 ترلیۆن و 718
ملیار دینار بووە، بەمەش لە ماوەی یەک مانگدا بە بڕی 12 ترلیۆن و 273 ملیار دینار
هاتووەتە سەر یەدەگەکە.
سەبارەت بە
پێکهاتەی یەدەگەکەش، وەبەرهێنانە دەرەکییەکان گەیشتوونەتە 77 ترلیۆن و 925 ملیار
دینار، لەکاتێکدا سەرمایە نەختینەییەکانی ناو گەنجینەی بانکی ناوەندیی عێراق بە 742
ملیار دینار خەمڵێنراون.
268 جار خوێندراوەتەوە